بەخێر بێن بۆ ماڵپەری فەرمی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كنك

دەستپێك ▶

بۆ رای گشتی: راگەیێنراوی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك، لەمەڕ راگەیێنراوی ھاوبەشی ھەدەپە و حكومەتی توركیا

.

لە كاتێكدا كە كوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گەمە ناشرین و دڕندانەكان بەرەو سەررگەردانی و قەیرانێكی گەورە ئاراستە دەكرا. تێكۆشانی گەلی كورد، بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد و سیاسەتە حەكیمەكەی بەڕێز عەبدڵڵا ئۆجالان، لە توركیا ئەنجامێكی ئەرێنی پۆزەتیفانەی دا مەیدانی سیاسی ئەو وڵاتە، بەڕێز ئۆجالان ساڵانێكە لەژێر شەرت و مەرجگەلی زەحمەت دا خەبات و تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراسیانە بۆ چارەسەری پرسگرێی كورد دەكات. لە ئەنجامی چاوپێكەوتنەكانی بە دەوڵەتی توركیاوە، شاندی ھەدەپە و رایەدارانی كەجەكە ” بەیاننامەی نیەت ” بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد. ئەوەی گرنگ ئەوەیە كە لەدوای چاوپێكەوتنی شاندی ھەدەپە لەگەڵ رایەدارانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی توركیا، لە چوارچێوەیەكی 10 دە خاڵی دا كە بەڕێز ئۆجالان وەك خاڵی موزاكرە – دیالۆگ – دەستنیشان كران، راگەیێنراوێكی ھاوبەشیش بۆ رای گشتی راگەیێنرا.
لە مێژووی كۆماری توركیا دا ئەوا یەكەمین جارە كە دەوڵەت، بە شێوەیەكی فەرمی لەگەڵ نوێنەرانی كورد و بە پەیامێكی مێژوویی ئاراستەی رای گشتی دەكات. ئەم پەیامە ھاوبەشە ناسكردنی ” ریالەتیی كورد” ە. لەبەرامبەر 10 خاڵەكانی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەوانە بۆ دیالۆگی چارەسەری دەستنیشان كراون، وەكو بناغەی دەستورنامەی دیموكراتیك بنرخێنرێن بەھەند بزانرێ. نایەتە ئەو واتایەی كە چارەسەری مسۆگەر بووە. لەبەر ئەوەی كە پرۆسەی چارەسەری دیموكراتیك دا، لە نەورۆزی 2012 و 2013 ەوە تاوەكو ئێستا، لایەنی كورد، بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد، ئەركەكان و بەرپرسیاریەتی خۆی بە ئەنجامگەیاندووە. دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی توركیا، بۆ چارەسەری و ئاشتی یەك ھەنگاویشی بەتەنیاشی نەناوە. تەنھا قسە و ئاخاوتن نەبێ و ئێستاش ھەر قسەكردنەكەیە. قسەكردنیش نابێتە واتای چارەسەری. لەبەرامبەردا كە لە ” بەیانی نییەت ” دا بابەتی چەكدانان نەبووە و نەشگوتراوە، سەرۆككۆماری توركیا و رایەدارانی دەسەڵاداری، بەیانگەلی ناھاوتەریب بڵاودەكەنەوە و چەكدانان دەكەنە بابەتی سەرەكی. ئەمە سیاسەتێكی دیماگۆگیانەیە!. باش ئەزانرێ كە بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان ( كەجەكە)، نەك تەنھا لە پارچەی باكوری كوردستان تێكۆشان دەكات، بەڵكو لە پاچەكانی تری كوردستانیش تێكۆشانی ئازادی، مافی رەوا و دیموكراسیەكان پەرە پێدەدات. بۆیە بەیاناتی رایەدارانی تورك، وەكو ھەر كاتێك لە چوارچێوەی دیماگۆگیەت و فشاری سایكۆلۆژی دایە. گەلی كورد ئەو قۆناغانەی ھەڵخەڵەتاندنیان تێپەڕاندووە.
بایاننامەی نییەت، دەستپێكی مێژوویەكی نوێ یە. بۆ دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی توركیا زەمینەیەكە فرسەتێكە. خاڵي دووەمیش ئەوەیە كە ” بەیاننامەی نییەت ” پەیمانەكانی پارچەكردنی كوردستان، سیاسەتی ئینكار و سڕینەوە، ئایدۆلیۆژیەتی یەكپەرستی ھەمووی لەناوبرد. بۆیە ئەم بایاننامەیە دەستپێكی دیالۆگە. بەڵام پێویستە دەوڵەتی توركیا و دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە، ھەنگاو بنێ. لەكاتێكدا كە ” پاكێچی ئاشتی ناوەخۆ ” لە چوارچێوەی نیزامنامەی فاشیزمی رەش دا و سیستەمی ھیتلەر و موسۆلینی ئاسامان وەبیردەخاتەوە و دەوڵەتێكی پۆلیسیمان بۆ دیارئەبێ و ھێزەكانی دەوڵەت ھەمووی لە یەك دەستدا كۆدەكاتەوە. گەلی كورد و كوردستان بەندەی ھەنگاونانی دڵسۆزانەیە.
بۆ ئەوەی گەلی كورد و كوردستان پشتڕاستبێت بە نیازپاكی بەرەوپێش ھەنگاونانی پرۆسەكە، لایەنی كوردی لە سەرەتای پرۆسەكەوە بۆ چارەسەری دیموكراسی و ئاشتیانە بە ھیوای چارەسەری ئاشتیانە و بە ئومێدی ئەوەی كە دیموكراتی و یەكسانی لەنێوان گەلانی توركیادا بێتەكایەوە ئامانجی سەرەكی ئاكتیڤانەی لایەنی كوردی یە. بۆیە پێویستە دەوڵەتی توركیا و دەسەڵاتدارانی چەندی زووە ھەنگاوی ئەرێنی بۆ ھەمان مەبەست بنێن. بۆ ئەو ھەنگاوانەش دەوڵەت و دەسەڵادارانی توركیایش ھیچ رێگری و كێشەیەك نامێنێت. بە رۆژ و ھەفتەیانە كە رایەداەانی دەوڵەت و دەسەلاتدارانیان باسی ئەو راگەیێنراوە دەكەن. راگەیێنراوەكە بە ھاوبەشی و بە رێككەوتنی ریالەتی كورد بڵاوبووەتەوە. ئیدی نۆرەی ھەنگاونانە.

ئیتر رێگرتنی لە شەڕ و قەیرانی گەورە بە دەستی رایەدارانی ئاكەپە دایە. ھەر ھەنگاوێك بنرێ ئەوا بارودۆخی ئایندە دەستنیشان دەكات. پێویستە ئاكەپە لەو ھەنگاوانە دوانەكەوێت. وەفدی دیالۆگ و بەدواداچوون سازبكات- مەرجەكانی بینینی
بەڕێز ئۆجالان و رایەدارانی كەجەكە و خەڵكانی دەوروبەر فەراھەم بكات، برین و دەردی زیندانیان چارەسەر بكات. بەیاننامەی نیەت فرسەتێكی مێژووییە. ئەگەر سەرۆككۆماری توركیا و رایەدارانی دەوڵەت بەڕاست دڵسۆزن و جیددین، ئەم فرسەت و شانسە وەكو بانگەشەكانی ھەڵبژاردن بەكارنەیەنن و بۆ چارەسەری ھەنگاو بنێن.

دەبێ تەواوی گەلی كورد، دیموكراتخواز، شۆڕشگێڕ، گەل و باوەڕە جیاكان، ئاشتیخواز كرێكار و چەپەكان لەم قۆناغە مێژووییەدا، كارەكتەری فشاركردن بن بۆ سەر دەوڵەت ودەسەڵاتدارانی ئاكەپە. باشئەزانرێ كە گەیشتن بەم قۆناغە لە سایەی دەسەڵاتدارانی ئاكەپە نیە، بەڵكو بە تێكۆشانی گەلی كورد و كوردستان و گەلانی ئاشتی و دیموكراتخوازی توركیایە پێكھاتووە. ھەنگاوەكان لە پێناو چارەسەری دیموكراتییش یەكلایەنی و تەنھا لەلایەن بەرەی كوردیەوە نراون.
پێویستە رای گشتی توركیا و كوردستان، لەم پرۆسەیە مێژووییە دا تێكۆشانی خۆی بە شێوەیەكی یەكگرتووانە بەھێز بكەن و بە دەستەبەركردنی ئاشتیەكی راستەقینە و بە دیموكراتبوونی توركیا بە كۆتا بێت.

كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك
03.03.2015 برۆكسل

 

راگەیێنراوی كنك: لەمەڕ لە سێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی كورد بە دەستی رژێمی كۆنەپەرستی ئێران

راگەیێنراوی كنك،
لەمەڕ لە سێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی كورد بە دەستی رژێمی كۆنەپەرستی ئێران

گەلی كوردستان لە ھەر شوێنێك بن! ھەموو مرۆڤایەتی!.
دیسانەوە دەستە چەپەڵەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بە خوێنی رۆڵەكانمان سوور بووەوە. رق و قینی دوژمنانە و دڕندانەی سیاسەتی كۆنەپەرستانە و داگیركەریانەی خۆیان دووبارە كردەوە و پۆلێك گەنج و لاوی گەلەكەمانیان لە سێدارە دا.
لە پرۆسە و دەوڵەتداری رژێمی ئیسلامی ئێران دا تەنھا رەفتاری ئاوای دژی مرۆڤایەتی دەبیسترێ و ئەنجام دەدرێ. گرتن، زیندانیكردن، ئەشكەنجەدان، كوشتن و لە سێدارەدانی مرۆڤ تەنھا رەفتار و میكانیزمی دەولەت و دەسەڵاتدارانی ترسەنۆكە. بۆیە دیسانەوە دەوڵەتی شۆڤینی و كۆنەپەرستی ئێران لە زیندانی ورمێ ھەردوو برای چالاكوانی سیاسی حبیبڵا ئەفشەری و عەلی ئەفشەری یا لە سێدارە دا و دەنگۆی ئەوەش ھەیە كە سامان نەسیمی تەمەن 17 ساڵیش لە سێدارە درابێ. ھەروەھا سێ چالاكوانیتریش بە ناوی سیروان نژاوی، ئیبراھیم شاپوری و یونس ئاقات كە سزای لە سێدارەدانیان بەسەر سەپێنرا بوو چارەنووسیان نادیارە.
ئەوا ماوەی چەند رۆژێكە، بریاری لە سێدارەدانی ئەو شەش چالاكوانانە لە جیھان دەنگی داوەتەوە و ناڕەزایی بەرفراوانی بە گشتی لە جیھان و بە تایبەتی كورد و كوردستابیانی لێ كەوتەوە و بۆ راگرتنی ئەنجامدانی لەسێدارەدانیان ھەوڵی دیپلۆماسی و پرۆتەستۆكردن درا و بە رستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای گردبوونەوەو خۆپیشاندانی كورد و كوردستانیان لە ئەوروپا و جیھان لە بەر دەرگای سەفارەتەكانی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتان بۆ گەیاندنی ناڕەزایی و شەرمەزاركردن بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئێرانلە بریارەكانی پاشگەز بێتەوە چالاكی زۆر كران.
ئێمە لە كنك، یش بۆ رای گشتی جیھان بڵاوكراوەیەكمان بۆ ھەمان مەبەست بڵاوكردەوە. بەڵام وەكو ھەرجار ھەوڵەكان بێ سوود بوون و وەك دەڵێن ” بەفر ھەر ساردە” دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانیش نەیتوانی گوێ لە جیھانی مرۆڤایەتی بگرێت و بەندەكانی مافی مرۆڤی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ژێر پێ كرد و وەكو كوێرەمارەكانی سەر شانی زوحاكی كۆن ژەھرێ خۆی رژاندە سەر گیانی گەنج و لاوی كوردستان و كوشتنی.

وەكو وتمان، زیندان، ئەشكەنجەدان و لەسێدارەدان رەفتار و میكانیزمی دەسەڵاتدارانی ترسنۆك و فاشیزمە. گەلەكەمان لە زیندان، ئەشكەنجە، تۆقاندن، لە سێدارەدان نەترساوە و باكی نیە. ئەوا بۆ دەیان ساڵە دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان بە زوڵم و زۆرداری سەدساڵەیان دەیەوێ بمانسڕێتەوە. بەڵام نەیانتوانی و ھەرگیزیش ناتوانن بەم رەفتارانەیان رێ لەبەردەم خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە پێناو ئازادی رزگاری كورد و كوردستان بگرن. بە پێچەوانەوە خەبات و تێكۆشانی پیرۆزی گەلەكەمان گەورەتر و بەھێزتر دەبێ.
كێشەی گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان بە ترساندن و ئیعدامكردن چارەسەرنابێ، بەڵكو كێشەكان قووڵتر دەكاتەوە و خەبات و تێكۆشانیش گەورەتر و بەھێزتر دەبێت.
ئێمە لە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك دیسان دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران و رەفتارە دژە مرۆڤایەتی كورد و كوردستان بە توندی شەرمەزار دەكەین.
بانگ لە رای گشتی جیھان دەكەین كە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی ئێران و تێكەڵی دیپلۆماسی لەگەڵیاندا بپچرێنن و بە یاساكانی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤ سزای بدەن.

سڵاو لە گیانی حەبیبوڵا، عەلی، سامان و ھاوڕێكانیان و ھەموو شەھید و پاكڕەوانانی رێگای ازادی و رزگاری كورد و كوردستان.
سڵاو و حورمەت و دڵفراوانی بۆ كەس وكار و خێزانە تێكۆشەرەكانیان و دەڵێین شەھیدان نامرن.
بژی كورد بژی كوردستان.

كۆنسەی بەرێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان
2015.02.21 برۆكسڵ

بۆ رای گشتی جیھان: با تاوانكاری دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران كۆتایی پێبھێنرێ

بۆ رای گشتی جیھان

با تاوانكاری دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران كۆتایی پێبھێنرێ

وەك چۆن فاشیزمی رەشی داعش لە رۆژئاوا و باشووری كوردستان بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە لە بەرامبەر گەلانی كوردستان بە دڕندانەی خۆیانەوە كەوتوونەتە گیانی خاك و خەڵكی ئێمە و تاوانگەلی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدەن. ئا ئاواش ئیمام و مەلاكانی دەسەڵاتداری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران ھەر بەو ناوەوە و مەرامی ھەمیشەییان لە زیندانیكردن، ئەشكەنجە، كوشتن ولە سێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی كورد گەلانی تری ئێران بە سیاسەتە ترسنۆكانەی خۆیان خەڵتانی خوێن دەكەن و بەردەوامی بە شۆڤینیەتی كۆنەپەرستیانەی خۆیان دەدەن. لە كاتێكدا و لەبەر چاوی ویژدانی وشیاری مرۆڤایەتی جیھان كە لە بەرامبەر نرخ و روومەتی مرۆڤایەتی لە ھەموو جیھان دا لەسەر پێیە و بە دەنگی مافەكانی مرۆڤەوە دێن و لێیان بە خاوەن دەردەكەون ئەو رژێمە بێئابڕۆیانە و دوور لە ھەموو پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ بەردەوامی بە حوكمی ئەشكەنجە و ئیعدامی رۆڵەكانی كورد دەدەن.
ئەو رژێمە بێ گوێدان بەو پرەنسیپانەی مافی مرۆڤ كە لە نەتەوە یەكگرتووەكان واژۆی لەسەر كراوە و كە خۆی ئەندامە تێیدا و بەبەرچاوی ھەموو كۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەو رێكەوتنە جیھانیە پێشێل دەكات وتاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
گومانی تێدا نیە كە ئەم وەحشیەتگەریەی دەستھەڵاتدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران لەگەڵ دڕندەیی و ھەمەجیەتی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دوو ڕووی یەك دراوی قەڵپی كۆنەپەرستین وھیچ جیاوازیەكیان نیە و پێویستە بە یەك ھەلوێستی كۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ھەموو مرۆڤایەتی لە جیھان لە دژی دەركەون و لەناوببرێن.
بەڵێ دیسان وەكو خوو، رژێمی داگیركەری ئێران فاشیستیەتی خۆی بە جەزای ئیعدامكردن وەك سزایەكی یاسایی لە وڵاتەكەی خۆی پەیڕەو دەكات و ئەمڕۆ بە كوشتن بە رێگای لە سێدارەدانی سامان نەسیم و پێنج لە ھەڤاڵانی بە بڕیار خستوویانە رۆژەڤی جێبەجێكردن و ھەتا ئێستا چارەنووسیان روون نیە.

لە بەرامبەر چی ئەم رژێمە دژ بە مرۆڤایەتی یە وا دەكا! بەڵێ گەلی كورد و تەواوی ئەو گەلانەی كە لە ناو دەوڵەتی ئێران ھەن، لە پێناو وەدەستھێنانی مافەڕەواكانی خۆیان وبەرقەراربوونی دیموكراسی لە ئێران تێدەكۆشن و لە چالاكیدان. لە بەرامبەردا ئەم رژێمە كۆنەپەرستە، رەوایەتی ئەو مافانە بەھەند نازانێ و بە شێوەیەكی نامرۆڤانە ژێرپێیان دەكات و پرسی بە دیموكراسی بوونیش لەناو فەرھەنگ و عەقڵیەتی ئەودا بەدی ناكرێ و قەبوڵی ناكات و وەڵامەكەی تەنھا و تەنھا سەركوتكردن وئەشكەنجە و لە سێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی یە. وەكو دیارە كە ئەو ھەڵسوكەوتانەی ئەم دەوڵەتە لە ترس و قەیرانی ناوخۆیی دەسەڵاتداران و شكستە سیاسیەكانی ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە و ھەتا سەریش ئەو دڕندایەتیەی دەوڵەت بەرامبەر بە خەڵكی بۆیان ناچێتە سەر و دەوام ناكا و رۆژێك دێ وەكو ئەو دەوڵەتانەی دەوروبەری كە چیان بە سەر ھات ئاواش بەسەری ئەوان دێت.
سیاسەتە دووڕووییەكەی رژێمی ئێران لە بەرامبەر گەلانی ئێران و تەواوی دونیا، ئەوە دەخوازێ كە بە فیداكاری و تێكۆشانیێكی گشتگیری گەلەری و دەمۆكراتیخواز بەرپاببێ و كۆمەڵگای نێونەتەوەیی جیھانیش بە ھێزێكی گەورەو دیپلۆماسی ھاوكار بێت. نەك تەنھا دەوڵەتی ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر جیھان و گەڵانی ژێردەستەی خۆی دووڕوویی دەكات، بەڵكو دەوڵەتە داگیركەرانی تری كوردستان بە ھەمان شێوە دووموڕالی دەكەن و فێڵ لە خۆیان و جیھانیش دەكەن. نموونەی دەوڵەتی ئاكەپەی توركیا بە شێوەیەك رووی لە بەرامبەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە رووی ترەوە بە عامی ئاشكەرا ھاوكاری ھەموو ھێرشێكی تیرۆرستانەی كە لە دژی كورد و كوردستان بێت سڵ ناكات. گەلە وشیارەكەمان لە كوردستان ئەم راستیانەی دووڕوویێتی دەوڵەتانی داگیركەر دەبینن و شەرمەزاری دەكەن و لە كۆڕی خەباتی بێوچاندان و بۆیە دەوڵەت ئەمە بە تاوان دەزانێ و نامەردانە سزای زیندانی، ئەشكەنجە و ئیعدامكردن لە سەر رۆڵەكانی گەلەكەمان دەسەپێنێ.

بەڵێ رژێمی كۆنەپەرستی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی ھەر یەك لە سامان نەسیم و پێنج لە ھەڤاڵانی دەرخستووە كە یەكێكیان ئازەریە و لە پە پەتی سێدارە نزیكبوونەتەوە و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نیە. دیسان گەلی كورد و كوردستانی داوا لە رژێمی ئێران دەكات كە بە بڕیارەكەیان بچنەوە و پەشیمان ببنەوە، چالاكوانان سەربەست ئازادبكرێن و سزای لەسێدارەدان و كوشتن لە دەستوری بنەڕەتی دەوڵەت لاببات و ئازادی و دیموكراسیەت پیادەبكات. ھەروەھا داوا لە رای گشتی جیھان دەكات ھەر یەك لە یەكیەتی ئەورۆپا یەكیەتی نەتەوە یەكگرتوەكان سازیەكانی مافەكانی مرۆڤ لە جیھان و لەھەمان كاتیشدا ئەوان ئەلاقەدار دەكات كە یەكدەنگ و ئاكتیڤانە لە دژی ئەم سیاسەتە شۆڤینیسیانەی دەوڵەتی ئێران كە زیندانیكردن، ئەشكەنجەدان، كوشتن و لە سێدارەدانە لە ئێران لە چالاكیدا بن لەكاتێكدا ھیچ جیاوازیەك لەنێوان ئەوان و كردارەكانی رێكخراوی داعش دا نیە.

ئێمە لە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك ھەمان ھەلوێستی مرۆڤانەی گەلەكەمانمان تەئكید دەكەینەوە و داوا لە دەوڵەتی ئێران دەكەین كە لەم بڕیارەی لە سێدارەدانی ئەم پۆلە تێكۆشەرەی كورد و كوردسستانیە پاشگەزبێتەوە و ئەوان سەربەست ئازاد بكات. ھەروەھا داوا لە كۆمەڵگای نێونەتەوەیی جیھان دەكەین كەفشاری جیدی بخەنە سەر دەوڵەتی ئێران و دەست لەو سیاسەتە دژ بە مرۆڤایەتیەیان بھێنن و پابەندی یاسا و رێساكانی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ بن.

لە ھەمان كاتدا لە حكومەت و پەڕلەمانی ھەرێمی كوردستان لە باشور دەپرسین، ئەرێ كوا ھەلوێستی نەتەوەیی و مرۆییتان لە بەرامبەر ئەم زوڵم و تاوانە گەورەیە. ئێوەش دەتوانن بێنە سەر خەتی فشار بۆ ئازادكردنی ئەم مرۆڤە دیموكراتخوازانەی كورد و كوردستانی.

سڵاو لە خەبات و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسیخوازانەی ھەر چوار پارچەی كوردستان.
سڵاو لە گیان و كەس وكاری شەھیدان و پاكڕەوانی ئەم رێگایە پیرۆزە.
ئێمە ھەموو كار و كردارێكی لە دژی دیموكراسیەت و مرۆڤایەتی شەرمەزار و ریسوا دەكەین.

كۆنسەی بەرێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان
2015.02.20 برۆكسل

سڵاوی پیرۆزبایی بۆ سەركەوتنی كۆبانێ

 

سڵاوی پیرۆزبایی بۆ سەركەوتنی كۆبانێ

ھەوڵەكانی داگیركردنی كۆبانێ وەك خەیاڵێكی خاو لە ناو قورگی كۆنەپەرست و تیرۆستانی ئیسلام – جیھادیستەكانی داعش و ھاوپەیمانانانیان دا گیر بوو. كاتێك كە ئەوان بە ھێزی رەش و تاریكەكانیانەوە لە 15 ی ئەیلولی2014 دا ھێرشیان بۆ سەر كۆبانێ دەستپێكرد ئەنجامی شكستەكانیان لەسەرەتاوە پێشبینی دەكرا، چونكە لەسەر رێ ی ناحەق بوون. كردارەكانیان لە دژی مۆڤایەتی بوون. دڕندە بوون. لە ھەموو رێسا و نەریتی مرۆڤایەتی بەدوور بوون. نموونەی ھەموو رەنگێكی دڕندایەتی بوون و تەمسیلی نا قەنجی و ناشرینێتیان دەكرد. بیر و مەرامە گڵاوەكانیان رێك وەك پۆشینی جلوبەرگ و ئاڵاكەیان رەش و تاریكە. ئەوان خوێنی زۆر لە خەڵكی بێگوناھیان ڕشت. ئەوان تاوانبار بوون. ئەوان تاوانكار بوون. ئەگەر كەس بن، ھێز بن، وڵات بن یان ھەریەكێك لەسەر رێگای ناحەق بێ، كۆتاییەكەیان ھەر شكان، تێكچوون و ھەڵوەشانەوە دەبێت.
زۆرێك لە دەوڵەتانی دراوسێ و داگیركەری كوردستان بە ھۆی ئانتی كوردستانیانەی خۆیانەوە یارمەتیدەر و ھاوكاریدەری ئەم ھێزە تیرۆرستیەیان كرد و دەیكەن. بۆیە شكستی داعش لە كۆبانێ تەنھا شكستی ئەو گروپە تیرۆرستی یە نیە، بەڵكو شكستی گەورەی یارمەتیدەرانی ئەوانیشە. لە دوای 134 رۆژی سەخت و دژوار و بە ئازار و زەحمەتی گەلەكامان زۆرەملێیی دوژمنانیان لە ئەرزدا و لە كۆتایی دا بەسەركەوت.
ھەڵبەتە ئەم سەركەوتنەی گەلی كوردستان لە كۆبانێ لە خۆوە و بە ئاسانی ناھاتۆتە ئاراوە، بەڵكو لە پێناویدا قوربانی گەورە درا. بە سەدان ھەزارەھا لە گەلی ئێمە لە جێگا و شوێنی خۆیانیان بەجێھێشت و باریان كرد، دەربەدەری وڵاتانی دراوسی بوون، تەركی ماڵ و حالیان بوون. لەو كۆچە مەزنەدا زەرەر و ناخۆشی بێ سنووریان چێشت. پێشڕەوانی سیاسی ستراتیژیەتێكی توكمەی خۆڕاگری و بەرخوەدانیان داڕشت و نواند. ھێزە لەشكریەكانی ی پ گ و ی پ ژ بە فیداكاریەكی بەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیانیان كردە سەنگەر و قەڵغانی بەرخوەدان و شەڕی مان و نەمانیان لە بەرامبەری دڕندەیی و ھۆڤایەتی داعش كرد. ھەروەھا پۆلێك لە ھێزەكانی ئەرتەشی ئازادی سوریاش كە ناوی بوركانی فوراتیان لەخۆ ناوە، لە سەرەتاوە تا دوایییین ساتەكانی ئەو بەرخوەدانە شان بەشانی ی پ گ و ی پ ژ ھاوشان و ھاوسەنگەر بوون و بۆیە ئەو ھەلوێستەیان جێگای تەقدیرە. لەلایەكی تر بەر بەرخوەدان و خۆڕاگری قارەمانانەی كۆبانێ و لە سەرانسەری كوردستان و جیھان دەنگی دایەوە، روو و روومەتێكی مەزنیان بەدەست ھێنا، سەمپاتیەك و سۆزێكی ھەرە گەورەیان بەدەستھێنا. بە تەواوەتی كوردستانیان و خەڵك و دەوڵەتانی دۆست پشتیوانیەكی گەورەیان ئۆرگانیزەكرد و ئەم ھاوكاریە لە ھەر بواریێكدا گەیشتە كۆبانێ. لە بەرخوەدانی كۆبانێ دا ئەو قارەمانیەتی یەی كە نیشاندرا یەكیەتی گەلی كورد و كوردستانیانیشی بەرەو پێشەوە برد. لە ھەرێمی كوردستانەوە ھاوكاری و پاڵپشتی گەورە نێردران. ھەم لە بواری لەشكەری و جبەخانەوە، ھەم لە بواری لۆجستیكیشەوە یارمەتی گەورە نیشان درا. پێشمەرگە بە چەكی قورسەوە گەیشتنە كۆبانێ و شان بەشانی شەڕڤانانی ی پ گ و ی پ ژ شەڕی پاراستنی كۆبانێ یان كرد. لە باكور ھەتا رۆژھەڵات، لە باشوور ھەتا مەیدانەكانی دیاسپۆرا تاراوگە گەنج و لاوی كورد و كوردستانی و ھەروەھا دۆستانی خەڵكی كوردستان یەكسەر چوونە ناو كۆبانێ و لە سەنگەرەكانی شەڕدا ھاوشان و تێكەڵی ھێزە چەكدارەكان بوون. لە ھەر پارچەیەكی كوردستان لە بەرخوەدانی كۆبانێ دا قوربانی و شەھید دران. ھێز و دەوڵەتانی جیھان، كوالیسیۆنی نێونەتەوەیی، دام و دەزگاكانی سڤیل و ھۆمانیتەر ومرۆیی و خێرخواز لە ھەر لایەكەوە یارمەتیدەری ئەو بەرخوەدانە بوون. بە تایبەتی پشتیوانی ھێزی ئاسمانی ی كوالیسیۆنی نێونەتەوەیی كە جێگای رێز و پێزانینی ھەرە گەورەیە.
لەو بەرخوەدانە دا یارمەتی و ھاوكاری گەلی كورد و دۆستانی گەلەكەمان، لەباكوری كوردستان بەتایبەتی ئەوەی لە دەشتایی پرسۆسی سەر خەتی كۆبانێ ئەویش جێگای پێزانین و تەقدیر و شانازی یە. لەو رۆژەوەی كە ھێرشەكە دەستی پێكرد تاوەكو ئەمڕۆ كە كەوتۆتە رۆژی 135 ە مینی لەسەر ( سنوور ) ی كۆبانێ نۆبەت دەگرن و بە ھەموو شێوەیەك یارمەتی و موڕال دەدەنە بەرخوەدان و خۆڕاگری كۆبانێ. لە ھەمان كاتدا راپەڕینی 6 – 9 /10 دا، بەدەیان وڵاتپارێز لە سەرانسەری باكوری كوردستان گیانیان فیداكرد. ھەروەھا ھاوكاریەكانی گەلی كورد لە ئەوڕوپا و ھەموو شوێنی دەرەوەی وڵات، ئاوێتەی دەنگ و سەدای بەرخوەدانی كۆبانێ بوو.

لە كۆتاییدا ئەمڕۆ گەلەكەمان لە كۆبانێ ئەنجامێكی ھێژایی بەرخوەدان و خۆڕاگری مێژوویی خۆی بەدەست ھێنا. لەو ئەنجامە سەركەوتوانەیدا كە رەنجی ھەموو كورد و كوردستانیان، گەل و دەوڵەتانی دۆستی تێدایە.
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك ئەم ئەنجامە سەركەوتوویەی بەرخوەدانی كۆبانێ لە سەرەتا وە لە خەڵك و گەلی كۆبانێ خۆی و ھێزی لەشكەری شەڕڤانانی ی پ گ و ی پ ژ و بوركانلفورات و ئەرتەشی ئازاد و پێشمەرگەكانی باشووری كوردستان پیرۆز دەكات، پێزانینی ھەرە باڵای خەڵك و گەلی كوردستان پێشكەشی ئەوان دەكات. ئەوان لایقی مەدالیای شەرەف و زێڕینین.
كنك سوپاسی ھەموو ئەو گەل و دەولەتانە دەكات كە پشتیوانییان لە بەرخوەدانی كۆبانێ یان كرد و بە رێزەوە ھاوكاریەكانیان دەنرخێنێت.
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك سوپاسی ھەموو گەلی كوردستان، بە تایبەت ئەورۆپا، باكور و خەڵكی پرسۆس دەكات و سڵاو دەكات.
لەو بەرخوەدانەدا سەدان لە لاو و گەنجی كورد و ژمارەیەكلە دۆستانی كورد بە قارەمانی و فیداكاریەكی مەزنەوە گیانیان فیداكرد و كەوتنە نێو ریزی كاروانی نەمرانەوە. ئەم سەركەوتنە سەركەوتنی ئەوانە. ئێمە ھەموومان قەرزاری ئەوانین. ھەر بەم بۆنەیەوە بە كەسایەتی پاكڕەوان و گیانبەختكراوانی بەرخوەدانی كۆبانێ ھەموو شەھیدانی ئازادی بەبیر دێنین و لە بەرامبەر بەرزی گیانی پاكیان رێزی وەفاداری دەگرین و لە بەرامبەریاندا دەچەمێینەوە.
لە كۆبانێ دا مرۆڤایەتی سەركەوت، باشی و جوامێری، خێر و خۆشی بردیەوە. لە كۆبانێ دا، بیركردنەوە و زھنیاتی ئیسلام – جیھادیست و كۆنەپەرست دۆڕا. لە كۆبانێ دا رووناكی بەسەركەوت و تاریكی دۆڕاندی.
كنك لەو باوەڕەدا یە كە گەلی كوردستان لەو جێگایانەی ترییش كە ماوە رزگار بكێ، داعش تێكدەشكێنێ و لە خاكی كوردستان وەدەریان دەكات.
رزگاركردنی كۆبانێ، ئازادی ی خەڵكی كۆبانێ یە و كاتی تێكۆشانی رزگاری و ئازادی سەرتاسەری كوردستان نزیكتر دەكاتەوە.
سەركەوتنی كۆبانێ با نەبێتە خەمساری و پێویستە گەلەكەمان دەرس لە و ئەزموون و تاقیكردنەوانە ببینێت و لە ھەمان كاتیشدا تیفاق و رێكەوتنی ھەرە مەزنی خۆی پێكبێنێت و بەردەوامی پێبدا، ھەروەھا تێكۆشانی لە بەرامبەر ھێزە داگیركەرەكان سست نەكات و لە وشیاریەكی گەورەدا بێت.
بەھیوای ئەوەی كە سەركەوتنی كۆبانێ بەرفراوانتر بێت و ھاوشێوەی ئەم سەركەوتنانە زیاتر بێنە دی.
سەركەوتنی كۆبانێ لە گەلی كوردستان و ھەموو مرۆڤایەتی، لە ھەموو جیھان پیرۆز بێت.

كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك
27 ی رێبەندان 2015 – بڕۆكسل